هەرێم داوای شەش مانگ قەرز لە بەغدا دەكات

دوو سەرچاوەی باڵا لە هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكایان ڕاگەیاندووە، شاندەكەی هەرێم داوایان لە سودانی كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ بە قەرز بڕی (800) ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، تا مووچەی فەرمانبەرانی پێدابین بكرێت و ڕۆژی یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیار لەوبارەیەوە دەدات.

دەنگی ئەمریكا لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندەكەی هەرێم بۆ زیادكردنی بڕی قەرزی مانگانەی حكومەتی ناوەندی ڕۆشتبوون تا لە (500) ملیار دینارەوە زیاد بكرێت بۆ (800) ملیارو بە داهاتی ناوخۆ مووچەی پێدابین بكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵای بەشدار لە شاندەكە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە حكومەتی هەرێم داوایكردووە بۆ شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵ، حكومەتی عێراق مانگانە (800) ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێم، تا لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا مووچەی ئەو شەش مانگەی پێدابەش بكات وەكو چارەسەرێكی خێرا بۆ دابەشكردنی مووچە.

پەیوەندیدار