بەبۆنەی رۆژی مامۆستایان كە رێكەوتی 5/10/ هەموو ساڵێك دەكات، رێكخراوی مامۆستایانی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەم رۆژە لە مامۆستایانی جیهان و كوردستان پیرۆز دەكات، وەك هەموان دەزانن مامۆستایان چرای رۆشنی تاریكەشەوی هەر كۆمەڵگایەكن و پەروەردەو فێركردنی نەوە دوای نەوەیان لە ئەستۆیە، رێزگرتن لە توانا‌و خزمەت و كەسایەتی مامۆستا ئەرك و بەرپرسیاریەتی هەر دەوڵەت و كۆمەڵگایەكە. بەداخەوە لە ئێستادا دۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی كوردستان دژوار‌و پەراوێزە. پێنەدانی موچەو شایستەكانی مامۆستایان بارودۆخی كەرتی پەروەردەی زۆر سەخت كردووە. بۆیە لەم رۆژە پیرۆزەدا مامۆستایانی زەحمەتكێشان پێداگیری لەسەر هەڵوێستەكانی دەكاتەوە لەسەر چارەسەركردنی دەستبەجێی كێشەی پێدانی موچە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە كه ده‌بێت موچه‌ی مامۆستایان له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه بێت كه بندیوارن و به ناحه‌ق وگه‌نده‌ڵی سامانی ئه‌م وڵاته‌یان پێ ده‌درێت، ده‌بێت موچه‌ی مامۆستایان له‌كاتی خۆیداو بێ دواكه‌وتن دابه‌شبكرێت. هاوكات پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌رێگاچاره‌یه‌كی گونجاوو بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ وگرێبەست و گوێگرتن لە داواكاریەكانیان، ناكرێت بایكۆتكردن و خۆپیشاندانی به‌رده‌وامی ئه‌م توێژه فراوانه له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت و هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر نه‌كرێت. چونكه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كوردستان و ته‌نها بریتی نیه له بایكۆت و خۆپیشاندانێكی رۆژانه.
ئێمە خۆمان بە چەتری پارێزەری مافەكانی مامۆستایان دەزانین و بەپێی توانای خۆمان بۆ ئەركی خزمەتكردنی مامۆستایانی كوردستان ئامادەی بەرپرسیاریەتین.
رێكخراوی مامۆستایانی زەحمەتكێشانی كوردستان
5/10/2023