رۆژی دووشەممە ٢٥ /١٢/٢٠٢٣ هاورێ (مامۆستا ئەحمەدخدر) بەرپرسی لقی سلیمانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیاوەری هاورێ یان (شەیدا مەعروف) ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی و (بەختیار مستەفا )بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن و ستافی لقی سلێمانى، لە شاری سلێمانی سەردانی کڵێساى ماریوسف يان کرد و پیرۆزبایی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان ئاراستەی قەشەی کڵێسای مار یوسف و تەواوی خوشک و برایان لە کریستیانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
شاندی لقی سلێمانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دوپاتی کردەوە کە زەحمەتكێشان هیواخوازە ئەم یاده بە خۆشی و ئارامی بكهنهوه و ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوبوونی کەلتوری پێکەوەژیان و قووڵ بوونەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و یەکتر قەبووڵکردن لەنێوان هەموو چین و توێژ و پێکھاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.
هەروەک شاندی حزبی زەحمەتكێشان هیوایان خواست هەموو لایەک سەقامگیری و پیکەوەژیان و فرەنەتەوەیی و ئاینیی لە کوردستان بپارێزن و ئەو نموونە جوانەی لە کوردستان هەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت.
جێی باسە شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن (قەشە ئەیمەن) سەرپەرشتیاری کڵێساى ماریوسف بەگەرمی پێشوازی کران.