بایدن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی شەڕی ئۆکرانیا، زیاتر لە 500 سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا کە ڕۆژی هەینی 23ی مانگی دوو بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند “ئەمریکا کۆت و بەندێکی نوێی هەناردەکردنیش دەخاتە سەر نزیکەی 100 کۆمپانیا بەهۆی پاڵپشتیکردنیان لە ڕوسیا و هەروەها هەنگاو دەنێت بۆ کەمکردنەوەی زیاتری داهاتی وزەی ڕوسیا.”
ئاماژەی بەوەشکرد سزاکان ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە پەیوەندییان بە زیندانیکردنی ئەلێکسی ناڤاڵنییەوە هەیە، هەروەها کەرتی دارایی، کۆمەڵگەی پیشەسازی بەرگریی ڕووسیا، زنجیرەکانی دابینکردنی سەربازی کریملین
ئهوهشی خستهڕوو، سزاكان پهیوهندی بهو کەسانەش ههیه لە کیشوەرە جیاوازەکاندا یارمەتی شەڕی پۆتین دەدەن.