وه‌ك ده‌ڵێن: راوچییه‌كان لێڵكردنی ئاو بۆ مه‌رام و سه‌ركه‌وتنی خۆیان به‌كار ده‌هێنن ، له‌م رووه‌وه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ناخی خه‌ڵكانێك ده‌كه‌ین، له ره‌خنه‌ی نابه‌جێ و تێكشكانی كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر, نه‌وه‌ك سه‌ركه‌وتن, به‌ڵكو ئاسووده‌ییش ده‌بینن، له‌ژێر په‌رده یان به ئاشكرا تێكه‌ڵ به لایه‌نێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به‌رده‌وام به‌ردی كوێرانه ده‌هاوێژن، لێره‌دا به نموونه‌و وه‌ڵامێك ده‌چمه سه‌ر ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م باسه‌وه، تایبه‌ت به گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌لماندنی كوردستانیه‌تی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ك، پیلانگێری گوڕگهبۆرو كۆنه بهعهسییهكانیش دژ به كورد له‌لایه‌كیتر، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی و لایه‌نگیری بۆ هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی یا وه‌رگرتنی ده‌سكه‌وت و پاداشتێك، لێره‌دا به‌شداری و هاندانی تاكی كورد له چوونه سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌پێویستیه‌كی مێژوویی و هه‌نووكه‌یی ده‌بینی ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك نه‌كه‌وێته ژێر پێی داگیركاری نه‌وه‌كانی فه‌تح و ئالی عوسمان و گوڕگهبۆرو حه‌ره‌س قه‌ومی و جه‌یشی شه‌عبی و كۆنه به‌عسیه‌كانی دوێنێوه، لێره‌دا له گریمانه‌ی به‌شداری نه‌كردن و بایكۆتدا چۆن وه‌ڵامی شكستی و دۆڕانی داهاتوو و مێژوو بده‌ینه‌وه؟ له چی بترسین؟
له روانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و بڕوا‌و متمانهكردنهوه ده‌ڵێین: كوردستانیه‌تی كه‌ركوك له پارتی و یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزب و حیزبایه‌تیكردن گه‌لێك گه‌وره‌تره، سه‌یره قسه‌و قسه‌ڵۆكی نابه‌جێ رووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیداره‌یه، كه خۆمان له چوار دیواری سه‌رده‌می رابردوودا به‌ند بكه‌ین و رێگا به نه‌یاران بده‌ین به وته‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی عه‌گالی شكستی و شه‌رمه‌زاری بكرێته سه‌رمان ؟ یاخود به هێمای گوڕگهبۆر هه‌ڕه‌شه له ئێستا‌و داهاتوومان بكرێت، وته‌یه‌كی بودای بیرمه‌ند هه‌یه كه ده‌ڵێت: “بۆ خۆت ئازادی له‌وه‌ی هه‌تا به‌ردێكیش بپه‌رستی، به‌ڵام نه‌ك به‌رده‌كه بگریته من”.
له راستیدا ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما ده‌گرن، باشتربوو به ناخی خۆیاندا بگه‌رێن، خه‌میان خه‌می كه‌ركوك بوایه، نه‌وه‌ك قسه‌ی نابه‌جێ و دوور له هه‌ڵكشان و داكشانی ده‌روونی نه‌خۆش، كوردهواری ده‌ڵێن :كه تۆ ماڵت له شووشه بوو، چۆن به‌رد ده‌گریته ماڵی خه‌ڵك؟! جارێكی‌تر ده‌ڵێین: كوردستانیه‌تی كه‌ركوك له پارتی و یه‌كیتی و سه‌رجه‌م حیزبهكانیتریش گه‌لێك گه‌وره‌تره، به‌دوا وشه و رسته وته‌یه‌كی بیرمه‌ند (نیتشه) ده‌هێنمه‌وه كه ده‌ڵێت : چی مرۆڤ گه‌وره ده‌كات، پێویسته خۆش بویسترێ، نه‌وه‌ك تێكبشكێندرێت.
سه‌لاحه‌دین ساڵه‌یی