لە دوای هەستان لەخەو چا یان قاوە بخورێتەوە زیانی تەندروستیی هەیە، هۆکارە بۆ زیادبوونی گرفتەکانی گەدە و تێکچوونی سیستمی هەرس.
چا و قاوە بە سروشتی خۆیان لە ترشەکان پێکهاتوون و خواردنەوەیان بە گەدەی بەتاڵ هاوسەنگی ئاستی ترشی لە گەدەدا تێکدەدات، بەو جۆرە دڵە کزە و خراپبوونی کرداری هەرسی لێدەکەوێتەوە.
باشترین کات بۆ خواردنەوەی چا و قاوە دوو کاتژمێر دوای نانخواردنە، دەتوانرێت بەیانیان بخورێنەوە بەڵام بە گەدەی بەتاڵ نا، لەهەمان کاتیشدا نابێت پێش نوستن قاوە بخورێتەوە، چونکە ماددەی کافاینەکەی ناوی دەبێتە هۆی خەوزڕان.
باشترین خواردنەوە بۆ بەیانیان و بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، کوپێک ئاوی گەرمە کە کەمێک ئاوی لیمۆی تێدا بێت، بەمجۆرە سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەبێت و کێش دادەبەزێت.
ئێستانیوز، هۆشمەند جەمال- چیا