24/4/1974 ڕژێمی بەعس دوای پاشگەزبونەوەی لەڕێککەوتنی ئازاری ساڵی 1970لەگەڵ شۆڕشی کورد تووشی چەندین قەیرانی جۆراو جۆری ناوخۆیی بوو دەرەنجامی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەو درێژەپێدان بەوزنجیرە تاوانانەی کە کردبویە بنچینەیی سیاسەتی ڕژێمەکەی دژبەگەلی کوردستان ،
لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی بەهاری سەرزەوی پشدەر شاری قەڵادزێیان بەچەکی ناپاڵمی قه دەغەکراوی نێودەوڵەتی خەڵتانی خوێن کردلەو هێرشە هۆڤێنیەدا 170هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون کەبیست کەسیان خوێندکاری زانکۆ تاقانەکەی کوردستان بوون 200هاوڵاتی دیکە برینداربوون،
ڕژێمی بەعس هەربەوەنەوەستا بەردەوام بوو لەسیاسەتی سەرکوت وکوشتن وزیندانی کردنی دەیان لاوی خوێن گەرم ،
دایکە ئامینەو مامۆستا سنەوبەر دووشەهیدی سورخەڵاتی هاوارو بانگی ئازادی و یادی 24/4بوون،
دواجار ساڵی 1989ڕژێمی بەعس وەک سیاسەتی سوتماککردن بەبیانوی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی شاری قەڵادزێی و تەواوی دەڤەری پشدەری تەختی زەوی کرد و خەڵکەکەی بۆئۆردوگا زۆرەملیەکان ڕاگواست،
لەکاتێکدا یادی 52ساڵەی ئەوکارەساتە نامڕۆڤانەیەدەکەینەوە دەڤەری پشدەر لەهەمووکات زیاتر پێویستی بەئاوڕدانەوەی بەرپرسانە هەیە، ئاوەدانکردنەوەو پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لەچەقبەستویەکی دورودرێژدان حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە پێویستە قوربانی دانی خەڵکی دەڤەرەکە لەبەرچاوبگرن و هەنگاوی جدی تر بنێن بۆخزمەتی شاروشارۆچکەو گوندەکان،
نەفرەت لەمێژووی دەست بەخوێن سوربووی فاشیەکان،،،
درود بۆروحی شەهیدانی 24/4 و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی
لقی ڕاپەڕین
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان




