بە مەبەستی پەرەپێدانی كاری هاوبەش، لایەنە چەپەكانی كوردستان لەسەر كارنامەیەكی نوێ ڕێككەوتن.
ڕۆژی ٢٧ی نیسان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆبوونەوەی لایەنە بەشداربووەكانی “لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی” بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڵێن عەبدوڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی هەرسێ لایەنی ( حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان،حزبی شیوعی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) و سكرتارییەتی لێژنەكە ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیەكی نوێ بۆ كاری سیاسیی هاوبەش كرا.
دوای تاووتوێكردنی تەوەرەكان، كارنامەی نوێی لێژنەكە پەسەند كرا و بڕیاردرا ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانەكانی خوارەوەی هەرسێ لایەنەكە بكرێت بۆ كارپێكردن و جێبەجێكردن.






