ماوەی چەند هەفتەیەكە لەچەندین شاروشارۆچكەی ئێران خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێكردوە، مامۆستایان لە شارەكانی تارانی پایتەخت ، مەشەهد ، سنە ، ئەهواز، قوم ، قەزوین و كرماشان خۆپیشاندانیان دەست پێكردوە لە دژی خراپی بارودۆخی بژیویی و كەمی موچەكانیان.
مامۆستایان لە خۆپیشاندانەكاندا رایانگەیاندوە بایكۆتی وانە وتنەوە دەكەن ئەگەر مووچەكانیان زیاد نەكەن و باری بژیویان باشتر نەكرێت بەتایبەت كە بەهۆی رەوشی خراپی ئابوری ئەو وڵاتەوە باری تەندروستی و دارایی و سیاسی ئەو وڵاتە تێكچوە.
مامۆستایانی خۆپیشاندەر داوایان كردوە بارودۆخی ژیانیان باشتر بكرێت و مووچەكانیان زیاد بكرێت بەتایبەت كە مامۆستایان وڵاتانی دراوسێی ئێران باری ئابورییان زۆر باشەو رێز لە پێگەو ماندووبونیان دەگیرێت.
ماوەی چەند مانگێكە خۆپیشاندان و مانگرتن لەلایەن چین وتوێژەكانی ئێرانەوە بەردەوامە .
پسپۆرانی سیاسی ئێران ئاشكرایان كردوە،خۆپیشاندانی مامۆستایان پشتیوانی كردنە لە خۆپیشاندانی پزیشك وكرێكارو فەرمانبەران و خانە نشینكراوان كە لەدژی خراپی باری ئابوری و بێكاری و بڵاوبونەوەی هەژاری مانگرتن و خۆپیشاندانیان دەستپێكردوە
لە ئێستادا مووچەی مامۆستایەك لە ئێران مانگانە دەگاتە نزیكەی 300 دۆلاری ئەمریكی كە بڕە پارەیەكی زۆر كەمە بەراورد بە گرانی شت ومەك و بەرزبوونەوەی نرخ.
karwan