ئەمڕۆ ٨ی ئابی ٢٠٢٦، شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بێکەس قادر جێگری سکرتێر، هاوڕێیانی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هاوڕێیانی لقی هەولێر، سەردانی بارەگای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانيان لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەدا، شاندەکە چەپکەگوڵی پیرۆزبایی یادی (٥٠) پێنجا ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیستیان پێشکەش کرد و لەلایەن هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و کادیرانی حزبەکەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.







