پورتوگال بردییەوەو ئینگلتەراش لەگەڵ هەنگاریا بەرانبەر بو

لە میانەی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەرو لەسەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی پورتوگال سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركردو ئینگلتەراش كەوتە داوی یەكسانبونەوە.

پورتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری لۆكسمبۆرگی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 5-0 گۆڵ لێبردەوە كە رۆناڵدۆ سێ گۆڵی تۆماركردو بڕۆنۆو جواو بالینیا دو گۆڵەكەی دیكەیان تۆماركرد، دوای ئەم بردنەوەیە پورتوگال بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای سڕبیای پێشەنگەوەیە، بەڵام رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی یارییەك كەمتریان ئەنجامداوە.

لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریای كرد، رۆناڵد سالای گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەنگاریا تۆماركرد لە خولەكی 24، بەڵام جۆن ستۆنز لە خولەكی 37 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و یارییەكەش تاكو كۆتایی بەو شێوەیە ماییەوە، دوای ئەنجامی ئەم یارییە ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گرتوە.

پەیوەندیدار