ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە لە دەشتێکی سنوری هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە دهنگی تهقینهوه لە پارێزگای هەولێر دهبیسترێت و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هەر ئەمڕۆ چەند بۆمبێكی ماوەبەسەرچو دەتەقێننەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لەوبارەیەوە رایگەیاند، “دۆخی هەولێر زۆر ئاساییە و ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە لە دەشتێکی سنوری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین نیگەران نەبن”.