هەواڵی کۆچی دوایی “هەڵکەوت عەزیز” میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا زۆر خەمباری کردین، کە ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و لە هاوکارانی دەکەم و ئومێدەوارم دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی حوزەیرانی 2026




