بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی مامۆستا “حسێن محەممەد بەهائەدین” ـی برا گەورەی جەنابتانم زانی. لەو پێوەندە خەمناكەدا
پرسە و سەرەخۆشیی لە ئێوە و لە خانەوادەی بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
ئومێدەوارم ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
14ی حوزەیرانی 2026




