هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ داوا ده‌كات، یه‌كگرتووبن و دژی شه‌ڕ بوه‌ستنه‌وه‌

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)‌ داوا له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات یه‌كڕیزبن و رێككه‌وتن دژی شه‌ڕ بكه‌ن.

میتحات سانجار، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند “ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی كورد سیاسه‌ت ده‌كات، هه‌ڵوێستی راست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ببینه‌وه‌”.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ داواش له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات، یه‌كگرتووبن و دژی شه‌ڕ بوه‌ستنه‌وه‌.

میتحات سانجار، ره‌خنه‌شی له‌ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا گرت “كه‌ گه‌نده‌ڵكاران دادگایی ناكات، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به‌ هۆی خه‌باتی دیموكراتیی و ئاشتییانه‌ زیندانی ده‌كات

پەیوەندیدار