هێرشەكەی داعش بۆ سەر گوندێكی شارەبان 11 كوژراوی لێكەوتەوە

چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی قەزای شارەبانی سەربە پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە 11 كەس كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی رێكخراوی داعش بۆ سەر گوندی رەشادی سەربە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە، 11 كەس كوژران و ژمارەیەك كەسیش بریندار بوون.


لای خۆیەوە عەدنان تەمیمی سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی قەزای شارەبان بڵاویكردووەتەوە، زۆرینەی قوربانیانی هێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندی رەشاد، لە رێگەی چەكی نیشانە شكێنەوە پێكراون.


لای خۆیەوە د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە تویتێكدا باسی لەوە كردووە، ئەو كردەوە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی سەر كەسوكارمان لە دیالە هەوڵێكی پووچە بۆ تێكدانی سەقامگیری وڵات، داوای یەكخستنی ریزەكان و پاڵپشتی وڵاتیش دەكات.

پەیوەندیدار