یانەی سەی قەتەری هەڵوێستی خۆی دەربارەی چارەنووسی چاڤی هێرناندێز ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کارگێڕی سەدی قەتەری وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە تایبەت بوو بە دەستبەرداربوون لە لە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەکان تا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە لە ئەستۆ بگرێت.
سەد لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، چاڤی پابەندی گرێبەستێکە لەکەڵ یانەکان کە تا هاوینی 2023 درێژەی هەیە و پابەندە بە کارەکەی و بە هێچ شێوەیەک ڕەزامەندییان نەداوە تا دەست لەکاربکێشێتەوە و گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو بکات.
یانە قەتەرییەکە باسیلەوەشکردووە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە کارەکەی بەردەوامە و ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەو و پارێزگاریکردنە لە نازناوەکە بۆ یانەکەیان و هەموو سەرنجێکیشی بۆ بەردەوام بوونە لە ئەرکەکەی تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە وادەی خۆیدا.
بەرشەلۆنە پاش دوورخستنەوەی کومان بە شێوەیەکی کاتی بارخوانی ڕاهێنەری تیپی دووەمی یانەکەی بە شێوەیەکی کاتی کردووەتە ڕاهێنەر تا ئەو کاتەی گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەڕیکی نوێ واژوو دەکات کە هەموو چاوەکان لەسەر چاڤی ڕاهێنەری سەد و یاریزانی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە.