ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز گردبونه‌وه و خۆپیشاندانانی كرد و داوایانكرد، داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، دابمه‌زرێندرێن و بكرێن به‌هه‌میشه‌یی.
ڕۆژی شەممەی ڕابردووش لە ڕاگەیەنراوێکدا داوایان کرد پرسی بە ھەمیشەیی بوونیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت بەڵام پرسەکەیان نەخرایە کارنامەی کۆبونەوەکە و بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، چاوخشاندنه‌وه به‌شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان بكرێت و رایانگه‌یاند، به‌شێك له‌خوێندكاران كۆنمره‌ی زۆر به‌رزیان هێناوه و ناویان له‌هیچ كۆلێژێك نه‌هاتوه‌ته‌وه.
لە گردبونوەكەدا خوێندكاران داوا دەكەن كورسیەكانی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد بكرێن و مافەكانیان بۆ بگەڕێننەوە، دەشڵێن “پەرلەمان بەجدی لەسەر ئەو پرسە بێتە دەنگ و هەڵوێستی هەبێت”.
ئەو خوێندكارانە داواش لە وەزیری خوێندنی باڵا دەكەن، تەنها كێشەی ئەو خوێندكارانە چارسەر نەكات كە نمرەكانیان لە 90 زیاترە، بەڵكو ئەوانەشی نمرەكانیان لە60 و 70 كاندایە و لە كۆلێژ و بەشەكان جێیان بكرێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا، ئەنجامی زانكۆلاین ناڕەزایی لای بەشێك لە خوێندكاران دروست كرد كە سەرەڕای بەرزی نمرەكانی بەشێكیان، ناویان لە هیچ كۆلێژ و پەیمانگایەك نەهاتووەتەوە و داوای زیاد كردنی كورسی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە لە سلێمانی بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکان لەبەردەم قائیمقامییەتدا بەهۆی گرانی نرخی ئارد و غازەوە گردبوونەتەوە و داوای دابەزاندنی نرخەکانیان دەکەن.
نوێنەری خاوەن نانەواخانەکان لە سلێمانی رایگەیاند، کێشەی سەرەکی ئەوان گرانی نرخی ئارد و غازە، دەشڵێت، لە ئێستادا نرخی ئارد بۆ ٣٩ تا ٤٠ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ئەوەش نرخێکی زۆرە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی ئارد ٢٥ هەزار دینار بووە.
باسی لەوەشکرد، پێشتر بەڵێنیان پێدراوە دوو کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد لە هەولێر و سلێمانی بکرێتەوە، بەڵام نرخی ئاردی ئەوانیش هەمان نرخی ئاردە تورکییەکەیە کە بە ٤١ هەزار دینارە.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە هۆکاری گرانبوون دەست نەکەوتنی غازە و هەر ئەمڕۆ چەند نانەواخانەیەک غازییان بۆ دابین نەکراوە.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی باجەوە نرخی ئارد بەرزبووەوە و چەند جارێک نانەواخانە و سەمونخانەکان گردبوونەوە و باسیان لەوەکرد، کە کارەکە بۆ ئەوان ئاسان نییە و زیان دەکەن.