جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 700 منداڵ سەردانی ڕاوێژکاریی منداڵان دەکەن و داخڵدەکرێن، کە ٪35ی کۆرۆنایە و ٪35ی پەتای وەرزییە.
هێرش سەلیم ئەمڕۆ دووشەممە بۆ VOA وتی “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نەخۆشخانەی منداڵان لۆدێکی زۆری کەوتۆتە سەر بەهۆی ئەوەی پەتایەک بڵاوە، بەرلەوە پەتای سکچوون هەبوو، پەتا وەرزیەکە ٪50ی تووشبوونەکانە و بەهۆیەوە بۆ نەخۆشخانە هاتوون”.
وتیشی “تائەم ساتەوەختەش زیاتر لە 700 منداڵ ڕۆژانە سەردانی ڕاوێژکاریی منداڵان لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید دەکەن، لەو سەردانیکردنەیان نزیکەی 100 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵ دەمێننەوە، ئەمەش بەڕێژەی زیاتر ٪15ی ئەوانەیە ڕودەکەنە نەخۆشخانەی منداڵان.”
هێرش سەلیم باسی لەوەشکرد، پشکنین دەریدەخات نەخۆشیەکە کۆرۆنا بێت یان وەرزی، نیوەی ئەو پەتایانەی هەیە وەرزیە و نیوەی کۆرۆنایە، تووشبوونەکان بەرزبووەتەوە و دەگاتە ٪70ی ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، بەڕێژەیی ٪35ی ئەو منداڵانەی دەمێننەوە پەتای کۆرۆنایە، ٪35ی پەتای وەرزیە و ٪30 سکچوون و ڕشانەوەیە