بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەنجامەکەی بۆ دەستەی دادوەری بەرزکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو دادگای فیدراڵی پرۆسەکە پەسهند نەکات، پەرلەمانتارانی نوێ ناناسێنرێن.
ئاوێنە: حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەكان، ڕەتیکردووەتەوە کۆمسیۆن کەوتبێتە ژێر فشاری هیچ لایەنێکی سیاسییەوە.
ئاشكراشیكردووە، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەنجامەکەی بۆ دەستەی دادوەریی بەرزکراوەتەوە.
بەڵام بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن، تاوەکو دادگای فیدراڵی پرۆسەکە پەسهند نەکات، پەرلەمانتارانی نوێ ناناسێنرێن.
ڕوونیشیكردووەتەوە، كۆمسیۆن پێداچوونەوەی كردووە بە تانەی هەزار و 436 لایەن و كاندیدەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە 13 پارێزگای عێراق، دهنگهكانی سهرجهم وێستگه تانەلێدراوەكان وردبینیی بۆ كراوه و بهدهست ژمێردراونهتهوه.