لە جیهاندا ئێستا لانیکەم 463 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن

رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە کە ساڵانە لە جیهاندا یادی ئەمڕۆژە دەکرێتەوە و چەندین چالاکی و هەڵمەت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی نەخۆشییەکە بەڕێوەدەچن.

لە جیهاندا ئێستا لانیکەم 463 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن، بەمەش لانیکەم 1 لەنێو 10 کەسی جیهان وەکو تووشبووی نەخۆشییەکە دەستنیشانکراون، هاوکات ساڵانە نزیکەی 6.7 ملیۆن تووشبووی نەخۆشییەکە گیانلەدەستدەدەن.

تووشبووانی شەکرە لە جیهاندا بەشێکی زۆریان کە دەگاتە نزیکەی 80٪یان لە وڵاتە هەژار و داهات مامناوەندەکان دەژین.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینیدەکات ئەگەر دۆخەکە بەردەوامبێت و خەڵک بە خۆپارێزی و گۆڕینی شێوازی ژیانیان پابەندنەبن، ئەوا ژمارەی تووشبووان بۆ ساڵی 2030 نزیکدەبێتەوە لە 537 ملیۆن کەس.

پەیوەندیدار