زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینی تر گەیشتە عیراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار ڤاكسینی تر گەیشتووەتە عیراق كە لە جۆری فایزەرە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

كۆمپانیای گشتی بە بازاڕ كردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەیشتووەتە عیراق.

رونیشكراوەتەوە، وەجبەكە لە یەك ملیۆن و 239 هەزار و 30 ڤاكسین پێكدێت و جۆرەكەی فایزەرە و لەلایەن دەستپێشخەری “كۆڤاكس”ی سەربە رێكخراوی یونسێفەوە نێردراوە. جەخت لەوەش كراوەتەوە، ڤاكسینەكە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بەغدا و دەست بە دابەش كردنی بەسەر پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە كراوە.

پەیوەندیدار