كەشناسی سلێمانی: تاوەكو ئێستا 35%ی ساڵی رابردوو باران باریوە

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رێژە بارانەی ئەمساڵ باریوە 35%ی كۆی رێژەی پێویستی بارانە لە پایزدا.

ئاسۆ كەمال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ساڵانە پایزان 105 میلیمەتر باران دەبارێت، ئەوەی ئەمساڵ باریوە 35%ی كۆی رێژەی پێویستی بارانە لە پایزدا، كەمی بارانبارین لە پایزدا بەم رێژەیە ئاساییە و وەرزێكی دورودرێژ ماوە.

باسی لەوەش كردووە، ساڵی رابردوو زۆرترین باران مانگی 11 باری، دواتر مانگانە رێژەكە كەمی دەكرد، بۆیە ئەمساڵیش رێژەكە مەترسیدار نییە.

بەپێی زانیاریەكانی بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمساڵ تاوەكو ئێستا لە سنوری سلێمانی 35.7 میلیمەتر باران باریوە، بەڵام ساڵی رابردوو تاوەكو ئەم كاتە 127 میلیمەتر باران باری بوو.

پەیوەندیدار