لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤیاڕیاڵی بردەوە.
لە هەفتەی 15 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی بەرشەلۆنە بوەوە.
لە خولەکی 48 فرینکی دی یۆنگ گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد، لە خولەکی 76 چوکوێز گۆڵی یەکسانی بۆ ڤیاڕیاڵ کردەوە بەڵام لە خولەکەکانی 88 و 94 میمفیس دیپای و کۆتینیۆ دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندیدایە، ڤیاڕیاڵیش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزە دەبینرێت.