به‌ڕێز / هاورێ به‌لێن عه‌بدولا سكرتێری
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌رێزان / جێگری سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی 36 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تێكۆشه‌ر و هاوپه‌یمانمان ، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین .
حزبی زه‌حمه‌تكێشان به مێژووه پڕ سه‌روه‌ری و شانازیه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تیه‌كانی هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی به‌رخودان بووه ،له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه وه‌كوو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژوویی به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری هه‌ماهه‌نگی دا بووه و پرۆژه نیشتیمانیه‌كانی جێگه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا گرتووه ،بۆ ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی به‌و په‌ری ئاسوده‌یی و متمانه‌وه هاوشان له‌گه‌ڵ حزبی زه‌حمه‌تكێشان و لایه‌نی دیكه‌ی چه‌پ و دیموكرات هه‌وڵمانداوه له ئاست خواست و ویستی بارودۆخ بوه‌ستین و به‌هیواشین هه‌ماهه‌نگیمان زیاتر و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت له پێناو هێنانه كایه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتری گوتارێكی یه‌كگرتووی وه‌لامده‌ر به گۆره‌پانی سیاسی كوردستانی .
به‌رێزان/هه‌روه‌كوو ئاماژه‌مان پێكرد پێویستمان به یه‌ك ریزی و یه‌ك گوتاری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵات له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و پێشهاتی تازه‌دایه . گۆرانكاریه تازه‌و خێراكان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازن چاوكراوه‌بین و له‌دووره‌وه له‌روداوه‌كان نه‌روانین ، به‌ڵكو پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك پێداچوونه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن وله‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سیمای حكومرانیه‌كی ته‌ندروست پێشانی دۆسته‌كانمان بده‌ن و له ئاستی ناوخۆیش به‌ده‌م داخوازی هاوڵاتیان بچن و ئه‌رك و بژێوی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت سوك بكه‌ن چونكه دوژمنانمان هه‌میشه له پیلانی ئه‌وه‌دان كه گه‌له‌كه‌مان دووچاری شكست و ماڵوێرانی بكه‌نه‌وه
.به‌رێزان له‌م یاده‌دا ئه‌مه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه كورتترین و ئاسانترین رێگا بۆ گه‌یشتن به رزگاری هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌وڵی هاوبه‌ش و خه‌باتی یه‌كگرتوویی نێوانمانه
جارێكی دیكه پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن …
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١٢\١٢\٢٠٢١