بەهۆی گەردەلولێكەوە لە ئەمریكا 80 كەس گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی گەردەلولی تۆرنادۆوە لە شەش ویلایەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، چەندین باڵەخانەش داڕوخاون.

ئاندی بیشیر حاکمی ویلایەتی کینتاکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تەنها لە شاری مەیفیڵد لەو ویلایەتە بەهۆی گەردەلوولەکەوە زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاندی بیشیر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبێتەوە بۆ ١٠٠ کەس.

هاوکات، لە ویلایەتی ئێلینۆی کۆگایەکی کۆمپانیای ئەمازۆن رووخاوە، دوو کەس لە کۆگاکەدا گیانیان لەدەستداوە و لە ویلاتەتی ئەرکەنساش گەردەلولەکە خانەیەکی پیرانی روخاندووە و گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەندین کەسی لێکەوتەوە.

لە ویلایەتی تێنێسی سێ کەس و لە ویلایەتی میزوری دوو کەسی دیکە بەهۆی گەردەلولەکەوە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەردەلولە سەرەکیەکە لە ویلایەتی کنتاکی ٣٦٥ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.

پەیوەندیدار