وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ وانەبێژان دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کرێی مامۆستایانی وانەبێژی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکراکرد و دەڵێت، پرۆفیسۆر حه‌وت هەزار و 500 دینار و پرۆفیسۆری یاریدەدەر شه‌ش هەزار و 500 دیناری بۆ خەرجدەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتووە، کرێی وانەگوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت و ئەوانەی لە ئێواران وانە دەڵێنەوە یان کاژێری زیادەیان هەیە بەمشێوەیەیەی لێدێت:

  1. پرۆفیسۆر 7500 دینار
  2. پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار
  3. مامۆستا 5500 دینار
  4. مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار
  5. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار
  6. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار
  7. هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار
  8. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینار

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەم رێنماییانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و دواتر لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

پەیوەندیدار