پارتی کۆمۆنیستی چینی، پیرۆزبایی نامەیەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەکات ،بە بۆنەی یادی 36 ساڵەی دامەزراندنی..ئەمەش دەقەکەیەتی :
مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان/ عێراق
بە بۆنەی سیو شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، خۆشحاڵین پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەتان بكەینو هیوای پەرەسەندنو پێیشكەوتنی نوێو بەردەوامیتان بۆ بخوازین لە هەموو بوار و پرسەكاندا.
پارتی کۆمۆنیستی چینی شانازی بەو پەیوەندییە دۆستانەیەوە دەكات كە لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەیەتیو سوورە لە سەر قووڵکردنەوەی و پەیوەندیی بەردەوام و هاوكاریكردنی نێوان هەردوو حزب لە سەر بنەمای گیانی “دۆزینەوەی زەمینەسازییەكی هاوبەش لەگەڵ وەلانانی جیاوازی و ناكۆکییەكان و رێزگرتنی بەرانبەر و فێربوونو سوودوەرگرتن لە یەكتری”، بە جۆرێك كە بە بەردەوامی پاڵنەری پەیوەندیی هاوبەشو سراتیژییەكانی نێوان چینو عێراق بێت، لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتو گەلەكانمان.
دائیرەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنیستی چینی
رۆژی 15 دیسەمبەری 2021زایینی
پەكین.

