شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو دو موشه‌ك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیشه‌وه، یه‌كێك له موشه‌كه‌كان له ئاسمان ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، له‌ڕێگه‌ی دو موشه‌كه‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه‌ته ئامانج، كه له‌جۆری كاتیۆشا بون، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی “سیرام” له‌ئاسمانی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌قێندرایه‌وه، موشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناوچه‌ی “الاحتفالات”ی به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كی دوه‌م، زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی ماددی به دو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گه‌یاندوه
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی موشه‌كه‌كانی به‌غدا، تا ئێستاش نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه ئه‌و موشه‌كانه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون.
هه‌ر دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كانیش، له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا و هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه.