لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد

بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی دراودا دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و هەر دۆلارێک 17.60 لیرەی تێپەڕاند و یەک یۆرۆش بە نزیکەی 19.50 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2021 لەکاتی کردنەوەی بۆرسەی ئیستەنبووڵ و بازاڕی دراوەکانی دیکەی تورکیادا، بەھای لیرەی تورکی بە دابەزین دەستیپێکرد و یەک دۆلار بە زیاتر لە 17 لیرە مامەڵەی پێوە کرا و دواتر بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بوو بە 17.62 لیرە. هەروەها یەک یۆرۆش بە 19.30 لیرەی مامەڵەی پێوەکرا.

هەفتەی رابردوو بەهای یەک یۆرۆ بەرامبەر بە لیرە گەیشتە 19.43 و رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا یەک یۆرۆ بەرامبەر بوو بە 18.48 لیرە.

بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 رێژەی سوودی بانکی لە 15%ـەوە بۆ 14% کەمکردەوە. دوای بڕیارەکە لیرە زیاتر بەهای لەدەستدا و یەک دۆلار بە 15.75 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.

پەیوەندیدار