بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بو هەتا ئێستا، دەشڵێت، “ئێستا ته‌واو بەغدا 200 ملیارەکەیان ڕاگرتوه به‌داخه‌وه ڕاوه‌ستاوه، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، جابۆیه پێویست به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕوته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جوڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، بەڵام نابێت وەفدی جارەکانی تر بچنەوە بەغدا، چونکە ئەگەر هەمان وەفدی پێش‌و بچنەوە بەغداد ئەوا ئه‌وه ڕووده‌دات كه ئێستا رویداوه”.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، “ئه‌و 200 ملیاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش لێی تێك نه‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه بزانێت پێشینەکە (200 ملیارەکە) بۆ ئه‌وه بو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك ئینجا دواتر ته‌سویه‌ی سلفه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه له‌ڕوی ژمێریارییه‌وه وایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام واته له‌و ماوه‌یه‌دا من زۆریش قسه‌مكرد كه پێویست ده‌كات بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك چونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كرێت ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ئه‌وه بو كه ئێستا حكومه‌تی عێراق پێشینه‌كه‌ی بڕی، ئه‌وه مانگی دوانزه‌یه و حكومه‌تی عێراق حساباتی خیتامی خۆی له 25ی مانگ داده‌خات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەغدا بۆ نەناردنی 200 ملیارەکە دو بیانویان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوە، “یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام نا‌توانیین له‌وه زیاتر پێشینه بده‌ین، دوه‌میان ده‌ڵێن (ئێمه سه‌رقاڵی ته‌سویه‌كردنی حاساباتی خۆمانیین و حاساباتی خۆمان ده‌داخه‌ین، ئه‌وه‌ی دوه‌میان وانیه من ده ساڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بوم له به‌غدا، ئێمه له 25ی 12 حساباتمان داده‌خست واته هێشتا چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ داخستنی حسابات”.
فازڵ نەبی باسی له‌وه‌شكردوه، “من دو هه‌فته‌ش پێش ئێستا داوام له حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌زوترین كات بگه‌نه بارودۆخی خۆیان چونكه له 25ی مانگ عێراق حسابات داده‌خات ئه‌وكاته هیچیان بۆ سه‌رف ناكه‌ن ئه‌وان له 2021 ته‌نها له چوار مانگیان 200 ملیاریان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه هی ئه‌و دو مانگه‌ی نه‌ناردوه پێویسته حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به زوترین كات وه‌فدێك بنێرێته به‌غدا، یان په‌یوه‌ندی زۆر چڕ‌وپڕ بكه‌ن ته‌نها چوار ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه ئه‌گه‌رنا دواتر عێراق حساباتی خۆی داده‌خات ناتوانن ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رف بكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕوه یاساییه‌كه‌ی مادا‌م بودجه 2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی نه‌كردوه و ئێمه ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانمان نییه له عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاته‌كه‌ی ته‌واو بوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “له‌ڕوی یاسایی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان وه‌فدێكی زانستی بنێرێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر مادده‌ی 11ی 2021 بگه‌نه ئه‌نجامێك بۆئه‌وه‌ی گەرەنتی به‌رده‌وامی ئینجا 200 ملیاره یان تۆزێك كه‌متره تۆزێك زیاتره ئه‌وه بابه‌تێكی تره، به‌ڵام پێویست به‌وه ده‌كات كه وه‌فدێكی زانا، چونکە ئێمه كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كاتێك كه خه‌ڵكێك ده‌نێرین خه‌ڵكێكی پسپۆڕ نیین نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر بكه‌ن پێویست به‌وه ده‌كات كه وه‌فدێكی پرۆفیشناڵ بنێرنه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مادده‌ی 11ی له یاسای بودجه‌ی 2021 ڕێكبه‌كه‌ون هه‌تا زه‌مانی به‌رده‌وامی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن مانگانه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2021 له‌عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئێستا ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتوه مانگی 11 و 12 بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه نه‌گه‌نه خۆیان، ئیشكالیان بۆ دروست ده‌بێت ڕاسته وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه چونكه نه بریكاری وه‌زیری دارایی نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری هه‌ردوكیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نامێنێت كه هیچ پاره‌یه‌ك سه‌رف بكه‌ن نه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو عێراقیش له 25ی مانگ به‌دواوه، به‌ڵام وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه له 25ی مانگ هه‌تا 30 بتوانێت پاره سه‌رف بكات بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه، كه وه‌فدێكی پرۆفیشناڵ بنێرنه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه وه‌زیری دارایی نه‌فه‌سی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نییه هه‌ر له یه‌كه‌مجاره‌وه ئه‌وه دژی ناردنی ئه‌و 200 ملیاره بوه”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، “ئێستا ته‌واو 200 ملیارەکەیان ڕاگرتوه به‌داخه‌وه ڕاوه‌ستاوه، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا وه‌ستاوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا موچه‌ی مانگی 11ی به‌ته‌واوه‌تی نه‌داوه جابۆیه پێویست به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕوته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جوڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات”.
رونیشیكرده‌وه، “200 ملیاره‌كه واقیعێك بو پێشینه‌یه‌ك بو ده‌هات، ئه‌وان 200 ملیاره‌كه‌یان بڕی ئێمه هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ستدا نییه هه‌تا بچین شه‌ڕی به‌غدادی پێ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه یه‌ك خاڵی یاساییمان له‌ده‌ستدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بودجه‌ی2021-ە هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌وانه‌یه به چوار بۆ پێنج مانگی تریش په‌سه‌ند نه‌كرد، جارێ حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه و په‌رله‌مانی نوێ دانه‌نراوه بۆیه ئیشه‌كه دورودرێژ ده‌بێت لانی كه‌م بڕۆینه به‌غدا و له‌سه‌ر یاسای 2021 گفتوگۆی خۆمان بكه‌ین و ئه‌و مافه‌ی كه هه‌مانه به‌گوێره‌ی یاسای 2021 ئه‌و مافه وه‌ربگرین، به‌ڵام 200 ملیاره‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتوه وه‌كو پێشینه‌ش بوه بۆیه به‌داخه‌وه ئێمه هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ست نییه كه به‌رگری لێ بكه‌ین”.
د.فازڵ نەبی له‌باره‌ی پێشبینیه‌كان بۆ ساڵی ئاینده وتی، “به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه من هه‌مه و ئه‌و پێشبینیانه‌ی من ده‌یكه‌م، چونكه من پێشبینیه‌كانم له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ده‌كه‌م وه‌كو خه‌ڵكێك نیم له‌خۆمه‌وه قسه بكه‌م لەبەرئەوەی پێش ئه‌وه‌ی خۆم بریكاری وه‌زاره‌ت بم مامۆستای زانكۆ بوم و ئێستاش مامۆستای زانكۆم بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه من هه‌مه و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه من ده‌یكه‌م بارودۆخه‌كه باش نابێت بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خه‌م له‌خۆی بخوات و ده‌بێت مشوری ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌شو ڕووته‌ی خۆی بخوات”.