بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی ھەرێمە و تیایدا ١٠ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی ھەرێمە و تیایدا ١٠ پلەی ژێر سفر تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ھەریەک لە کانی ماسی و پێنجوێن بە پلەی دووەم دێن و تیایاندا ٤ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە.
ھەروەھا، بە تۆمارکردنی ١ پلە خوار سفرەوە ھەریەک لە قەزای ماوەت و رەواندز بە پلەی سێیەم دێن لە ریزبەندی ناوچە ساردەکانی ھەرێم.
پێشتریش، کەشناسی ھەرێم گەرمترین ناوچەی لە ھەرێم ئاشکرا کرد کە شاری خانەقینە و پلەی گەرمی تیایدا ١٧ پلەی سیلیزیبووە.
ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەک شەپۆلێکی باران و بەفر بارین رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و بەھۆیەوە لە پارێزگای ھەولێر ١٢ کەس خنکان و تا ئێستا تەرمی شوانێک و منداڵێکی شیرە خۆرە نەدۆزراوەتەوە.
ھەروەھا، عامر جابر بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و شەپۆلی سەرمای ئەم ھەفتەیە کۆتایی پێدێت، دەشڵێت، لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتدا تەواوی پارێزگاکانی عێراق روبەڕوی باران بارین دەبنەوە.