سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاگەیاند، ئەمشەو، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چەكدارانی داعش له‌سنوری قه‌زای بێجی هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنیەکان و کوژران و برینداربوونی حه‌وت پۆلیسی لێکەوتەوە.
میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئه‌مشه‌و، چەكدارانی داعش هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین له ناوچه‌ی سه‌رساری باكوری ڕۆژئاوای شارەدێی بێجی.
لەو هێرشەی چەكدارانی داعشدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه، به‌وهۆیه‌وه سێ پۆلیس كوژراون و چوار پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای هێرشەکە هێزێكی زۆری پشتیوانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه، چەكدارانی داعش ناچاربوون ناوچه‌كه جێبهێڵن.