کلۆپ : دوپاتیکردەوە بە ئامانجی بردنەوە بەرامبەر لیستەر یاریدەکەين

کلۆپ دوپاتیکردەوە بە ئامانجی بردنەوە بەرامبەر لیستەر یاریدەکەن و گەڕانەوەی ڤان دایک و فابینیۆشی ڕاگەیاند.
پێش یاری یانەکەی بەرامبەر لیستەر سیتی لە هەفتەی 20ی خولی ئینگلتەرا، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ئەو یاریزانانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبون سەرجەمیان باشبوون و ئامادەن بۆ یاریکردن ئەوانیش ڤان دایک و فابینیۆ و جۆنزن.
کلۆپ وتی: دەچینە لیستەر و رووبەڕووی یانەیەکی بەهێزی ئەو شارە دەبینەوە بەڵام تەنیا یەک ئامانجمان هەیە ئەویش دەجەنگین لە پێناو بردنەوەی سێ خاڵی یاریەکە هەرچەندە لەهەر بارودۆخێکدا بێت ئەوان یانەیەکی بەهێزن.
وتیشی: خشتەی یاریەکان لە پریمەرلیگ قورسە و ئەرکی سەرجەم یانەکانی زەحمەت کردووە، پێکانی بەردەوام و تووشبونی رێژەیەک لە یاریزانان کاریگەری هەیە لەسەر ئەنجامی سەرجەم یانەکان.
دەشڵێت، پێکهاتەیەکی زۆر باشی لەبەردەستدایە و متمانەی تەواوی بەسەرجە، یاریزانە سەرەکییەکان و یەدەگەکانیش هەیە، دوپاتیشکردەوە دەبێت لە هەندێک یاریدا پشوو بە چەند یاریزانێکی بدات.

پەیوەندیدار