ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له‌سووریا ده‌كات

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له‌سووریا ده‌كات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی” تایمز ئۆف ئیسرائیل” سوپای ئیسرائیل له‌ ساڵی نوێدا پلانی داناوه‌ هێرشی زیاتر بكاته‌ سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له‌ سووریا و سنوورێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌و وڵاته‌ دابنێت.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ سوپای ئیسرائیل هیوا ده‌خوازێت ئه‌م هێرشانه‌ ببێته‌ مایه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی رژێمی سوریاو ئێران له‌ كرده‌وه‌كانیان.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ سوپای ئیسرائیل له‌مساڵدا چه‌ندین جار هێرشی كردۆته‌ سه‌ر گرووپه‌ وابه‌سته‌كانی ئێران له‌ سووریاو زیانی زۆری پێگه‌یاندوون.

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار