کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق دەتوانن تەنها بە کارتی دوو ژەمە ڤاکسین و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکینینی PCR، بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.
کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەداوە، هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و لە رێگەی ئاسمانییەوە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ته‌نها به كارتی دوو ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا (كه ١٥ رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌مدا تیپه‌ڕی كردبێت) و ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به ماوه‌ی ٩٦ كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی ڤیزا، هاوڵاتییان ده‌توانن له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه بچنه ناو ئێرانه‌وه.
هەر بەگوێرەی ئاگادارییەکە، “مۆری ناو پاسپۆرته‌كه به مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ مانه‌وه له ئێران‌دا.