ساڵی ٢٠٢١ پێنج ملیۆن و ٤٤٠هەزار كەس بەكۆرونا گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢١دا، لە سەرانسەری جیهان، نزیكەی ٢٩٠ ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨٨ ملیۆن كەس توشی كۆرۆنابوون لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٤٤٠هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە عێراق دوو ملیۆن و ٩٠ هەزار كەس توشی كۆرۆنابوون و لەو ژمارەیە ٢٤ هەزار و ١٦٢ كەس گیانیان لە دەستداوە.

وەك لە ئامارەكەدا ئاماژەی پێكراوە، ٥١٪ی هاوڵاتیانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، كە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن كەسە و لە عێراق ١٤ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٥٧٩ دانە ڤاکسین بۆ عێراق نێردراوە ٢١٪ ژەمی یەكەم و ١٤٪ ژەمی دوومی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

پەیوەندیدار