رێبەری رەوتی سەدر: حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دروست دەکەین

رێبەری رەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگاش بەروی هەندێک لایەندا کرایەوە کە نیەتمان بەرامبەریان باشە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا دەڵێت: رێگە بە هیچ کەسێک نادەن هەڕەشە لە هاوبەشەکانیان بکەن یاخود ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک بدەن، حکومەتی داهاتو حکومەتی یاسا دەبێت و رێگە بە یاساشکێنی و کاری نایاسایی نادرێت.

سەدر دوپاتی کردەوە کە ئەوان ناگەڕێنەوە بۆ سەڕی تائیفی و توندوتیژی و دەبێت یاسا فەرمانڕەوا بێت.

راشیگەیاند؛ کە بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

bestun latef

پەیوەندیدار