پارێزگای زیقاڕ: بەهۆی ڕووخانی دیواری ماڵێك سێ منداڵ دەبنە قوربانی

له‌ پارێزگای زیقاڕ دیواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵێك ڕووخا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵ بوونه‌ قوربانی.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: له‌ شاره‌دێی فه‌زڵییه‌ له‌ پارێزگای زیقاڕ دیواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵێك ده‌ڕووخێ و به‌سه‌ر سێ منداڵدا ده‌كه‌وێ، به‌هۆیه‌وه‌ دوو منداڵیان ڕاسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان بریندار ده‌بێت.

ڕاشیانگه‌یاند: ئه‌و دوو منداڵه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان 7 ساڵ و 4 ساڵه‌، منداڵه‌ برینداره‌كه‌ش له‌ ته‌كیان بووه‌، به‌ڵام له‌ مردن ڕزگاری بووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ تا ئێستا هۆكاری له‌ناكاوی دیواره‌كه‌ نه‌زانراوه‌، ئه‌و منداڵه‌ی برینداریشه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێ.

bestun latef

پەیوەندیدار