بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 17ی کانونی دوەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروی 86 دۆلار بەرزبوەوە.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی دەرکەوت کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا، جارێکی دیکە جوڵەی ئابوری و خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا ڕوی لەبەرزبونەوە کرد، بەجۆرێک بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
ئهمڕۆ دوشەممە نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 86.22 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت، ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 84.19 دۆلار.
هۆکاری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان.