ئـــا : بێــســتون لـــەتــیــف – ئێستانــیــوز
بانکەی ناوەندی عێراقی رایدەگەیەنێت؛ یەدەگی دراوی بیانیی بانکەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە بەراورد بە ساڵانی رابردو.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ساڵی 2021 توانیویانە گەشەی زۆر بە یەدەگی دراوی بیانی بدەن و بەراورد بە ساڵانی رابردو، بێ وێنە بوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشەکردنە بەهۆی وەبەرهێنانی جۆراوجۆر و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دروستی نەختینەیی بوە بە پشتبەستن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
بانکی ناوەندی لە راگەیەندراوەکەدا باسی لە هیچ ژمارەیەک نەکردوە کە قەبارەی دراوی یەدەگی بیانی دیاری بکات.