سوننەکان هاوپەیمانێتییەکی نوێیان راگەیاند

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

ھەردوو ھاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم لەژێر ناوی (سەروەریی) هاوپەیمانێتییەکی نوێیان راگەیاند و خەمیس خەنجەریش بوو بە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا خەمیس خەنجەر، کەسایەتی دیاری سونەکان رایگەیاند؛ ھاوپەیمانی سەروەیی بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە نیشتیمانییەکان کار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی نیشتیمان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانێتییەکە کار دەکەن لە پێناو هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان، هەروەها کارنامەیەکی نیشتیمانی پێشکەش دەکەن لەپێناو رزگارکردنی دۆخەکە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە راگەیاندنی ھاوپەیمانێتییەکە وتی: ھاوپەیمانی سەروەریی بۆ بەرگریی لە سەروەریی و یەکپارچەیی عێراق پێکھێنراوە.

راشیگەیاند؛ پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی تەقدوم و عەزم متمانەیان بە خەمیس خەنجەر داوە و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا گەورەترین ھاوپەیمانی سوننەکان پێکدەھێنن.

پەیوەندیدار