رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، دەیان هەزار تۆن پاشماوەی چاسەرە كردنی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زیادیان كردووە و ئەوەش مەترسی لەسەر تەندروستی و ژینگە دروست دەكات.
رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی دەیان هەزار تۆن پاشماوەكەی تایبەت بە چارەسەر كردنی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا فشارێكی گەورەی لەسەر ئەو رێكخراوانە دروست كردووە كە ئیدارەی پاشماوە تەندروستییەكان دەكەن.
رونیشكراوەتەوە، ئەو پاشماوە زیادەیە هەڕەشەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە و لە ئێستادا پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەو بابەتە، بەهۆی ئەوەی گرنگی زیاتر بە دابین كردنی پێداویستییەكان دەدرێت، مامەڵە كردن بە شێوەیەكی دروست و پارێزراو لەگەڵ ئەو پاشماوانەدا پشتگوێ خراوە.
لای خۆیەوە مایكڵ رایان بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە رێكخراوەكە وتویەتی، زۆر گرنگە پێداویستییەكانی خۆپاراستن بۆ كارمەندانی تەندروستی دابین بكرێن، بەڵام گرنگیشە گرەنتی ئەوە بكرێت بە پارێزراوی و بەكاربهێنرێن بەبێ ئەوەی كاریگەری لەسەر ژینگە دروست بكەن.