پورتوگال بوو بە پاڵەوانى جامى فوتساڵى ئەوروپا

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

پورتوگال بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ڕوسیاى بردەوە و بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوى جامى فوتساڵى ئەوروپاى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى فوتساڵى ئەوروپا، کە یارییەکانى لە هۆڵەندا بەڕێوەچوون، هەردوو هەڵبژاردەى پورتوگالى هەڵگرى نازناوەکە و ڕوسیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

پورتوگال بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و بۆ دووەم جار لەسەریەک و بۆ دووەم جار لە مێژوویدا نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى دیاریکردنى پلەى سێیەمى جامەکەدا، هەڵبژاردەى ئۆکرانیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەى ئیسپانیاى بردەوە و پلەى سێیەمى بەدەستهێنا.

ئیسپانیا زۆرترین جار نازناوى جامى فوتساڵى ئەوروپاى بەدەستهێناوە، کە حەوت جارە و پورتوگال و ئیتاڵیاش دوو جار بوون بە پاڵەوان و ڕوسیاش جارێک جامەکەى بەرزکردووەتەوە.

پەیوەندیدار