ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 400 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تاوەكو ئێستا نزیكەی 5 ملیۆن و 800 هەزار كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometersی جیهانی، ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە 401 ملیۆن و 182 هەزار كەس، وڵاتەكانی “ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هندستان، بەڕازیل، فەرەنسا، بەرتیانیا” لە ریزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین توشبوویان تۆمار كردووە.
هەر بەپێی داتاكان، تاوەكو ئێستا 5 ملیۆن و 782 هەزار و 814 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 321 ملیۆن توشبوو پەتاكەیان تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی ریزبەندی وڵاتانی جیهان، عیراق بە تۆمار كردنی زیاتر لە 2 ملیۆن و 258 هەزار توشبوو لە ریزبەندی 36 دەبینرێت.