زاخۆ : تۆمەتبارێك لەباڵەخانەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لەسنوری ئیدارەی زاخۆ، کەسێک دوای ئەوەی بەتۆمەتی ئەنجامدانی فێڵکردن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو لەباڵەخانەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٠ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی تەمەن ٤٥ ساڵ دوای ئەوەی بەپێی ماددەی ٤٥٦ ی سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لەباڵەخانەیەک خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، دوای خۆفڕێدانە خوارەوەی تۆمەتبارەکە کەوتوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و برینداربوو، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەپێێ ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی زاخۆ ئەوکەسە بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن دەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە، پۆلیسی زاخۆ وردکاری ئەو تۆمەتانەی بڵاونەکردوەتەوە کە کەسەکەی پێ تۆمەتبار کراوە.

پەیوەندیدار