جێگرەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیاریكرا

مان یونایتد خۆی بۆ ڕۆیشتنی کریستیانۆ ئامادە دەکات و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین ئەنجام بدات.

تۆڕی ڕای سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەئەگەری سەرنەکەوتنی یانەکەی بۆ چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو ئەوا لەکۆتایی ئەم وەرزەدا مان یونایتد بەجیدەهێڵێت و ڕەنگە ڕووبکاتە خولی ئەمریکا.

ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەهێزترین پاڵێوراوە کە مان یونایتد دەیانەوێت وەک جێگرەوەی کریستیانۆ بیگوازنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا یانە ئیتاڵیەکە گرنگیەکی زۆر بە تواناکانی ئەو هێرشبەرەی دەدات و بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادەن.

ئاشکراشیکرد مان یونایتد پەیوەندیە سەرەتاییەکانیان لەگەڵ ناپۆلی و بریکاری ئەو یاریزانە دەستپێکردوە تا نرخەکەی بزانن لە هاویندا وەڵامی یانەی ناپۆلیش وەک یەکەم پێشنیار پێدانی 100 ملیۆن یۆرۆ بووە.

پەیوەندیدار