ئەمڕۆ سێ شەممە، رێكەوتی 8ی مارسی 2022، ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجامدا. كە دوای تەواوبوونی كارەكانی كۆنگرەی 11ی حزب لەكەشوهەوایەكی دیموكراسی زیندوودا لەناو كۆنگرە متمانەی ئەندامانی كۆنگرەیان بەدەست هێناوە.
سەرەتای كۆبونەوە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێكرد. كۆبوونەوە یادی داستانی مەزنی دەشتێوی بەرز راگرت و بە شانازی و سەربڵندیشەوە یادی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 گەلەكەمانی كردەوە، هاوكات لەرێگای دەركردنی بەیاننامەیەكی تایبەتیش یادی 8ی مارسیشی بەرزنرخاند.
بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و بژێوی و ژیان و گوزەرانی خەڵكو قەیرانەكانی ناو هەرێم گفتوگۆی لەسەركرا بەجۆرێك كە راسپاردەكانی كۆنگرە لەم بارەیەوە خرایە روو كە سیاسەتی دوای كۆنگرە چۆن دەبێت لەم بارەیەوە.
كۆبونەوە سوپاسی زۆری ئەندامانی كۆنگرەی 11ی حزبی كرد، كە بەهۆی بەشدارییان لەكارەكانی كۆنگرەدا یەكێك لە زیندووترین و پڕ ئومێدترین كۆنگرەمان ئەنجام دا. كەشوهەوای پڕ زیندوو كاریگەری ناو كۆنگرە دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوی كاركردنمان بنەمایەكی سەرەكی بێت.
دواتر لە كۆبونەوەدا بە هەمان گیانی زیندوویی و رەخنەیی و دیموكراسی ناو كۆنگرە، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سكرتێری حزب و جێگری سكرتێرو بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیان هەڵبژارد. لەكۆبونەوەكەدا هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵڵا وەك سكرتێری حزب و سەعد خالد وەك جێگری سكرتێرو بەهمەن حوسێن وەك بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی متمانەیان پێدرا.
دواتر كۆبونەوە هەڵوەستەی لەسەر بەڵگەنامە پەسەندكراوەكانی كۆنگرەی 11ی حزب كرد لە پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسیو بەرنامەی سیاسی.
بەپێشنیارو بۆچون و گفتوگۆی هاوڕێیانی ئەنجومەنی گشتی، كۆتایی بە كۆبونەوەكە هات.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف