کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 807 گۆڵ پێش بیکان کەوت و بووە گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ.
کریستیانۆ ڕۆنادۆێ پورتوگالی ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دوای ئەوەی سێ گۆڵی لە یانەی تۆتنهام تۆمار کرد ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 807 گۆڵ و بەوەش پێش ژمارەی گۆڵەکانی جۆزێف بیکان کەوت کە 805 گۆڵی تۆمار کردووە.
کریستیانۆ لەو یاریەدا ئاستێکی زۆر نایابی پێشکەشکرد و هۆکارێکی سەرەکی بوو تا یانەکەی سێ خاڵی یاریەکە لە تۆتنهام وەربگرێت.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کریستیانۆ بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم ژمارەکەی بیکانی یەکسانکردوەتەوە و کاتێک دووەمین گۆڵی تۆمار کردووە ژمارەکەی ئەوی تێپەڕاند و ئێستا خۆی گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێیە.
ئەستێرەکەی مادێرلە کاروانی وەرزشیدا پێنگ گۆڵی بۆ سپۆرتینگ و 135 گۆڵی بۆ مان یونایتد و 450 گۆڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید و 101 گۆڵی لەگەڵ یۆڤانتۆس تۆمار کردووە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالیش 115 گۆڵی تۆمار کردووە.