وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بانگهێشتی ئیره‌ج مه‌سجیدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا كرد و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌باره‌ی هێرشی موشه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران پێداوه.
به‌پێی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، ئیره‌ج مه‌سجیدی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وە كردوه و به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێره‌وه، نامەیەکی ناڕەزایی داوەتێ.
بەپێی راگەیه‌ندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان، دره‌نگانی شه‌وی 13ی ئه‌م مانگه، 12 موشەکی بالیستی لە دەرەوەی سنورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانه‌وه ئاڕاستەی شاری ھەولێر کراون، کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتوه‌تەوە.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كه، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند، بنکەیەکی ئیسرائیلییان کردوەتە ئامانج.
پاش ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی سوپای پاسداران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سەبارەت بە ھێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 13ی ئاداری 200ی سەر ھەولێر، کە گوایا بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک له کونسوڵخانەی ئەمریکا بوە، رایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بوە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەش دورە لە راستییەوە، ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دوبارە دەکاتەوە”.
ھەروەھا لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابو کە، “بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم ھێرشە ترسنۆکانەیه، رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانه”.